بۆمبێك بە ئەندامانی میلیشیای “جەیش وەتەنی” لە باکووری شاری رەقە تەقییەوە
رەقە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ ئەندامی میلیشیای “جەیش وەتەنی” سەر بە توركیا، بە بۆمبێكی چێندراو لەسەر رێگای سلۆك – سەرێ كانیێ برینداربوون.
پەیامنێری نۆرس پرێس لە زاری ئەندامێكی پۆلیسی سەربازیی شاری سولوکەوە ڕایگەیاندووە، کە بۆمبێكی چێندراو لەسەر ڕێگای سولوک- سەرێ كانیێ بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە ئەندامانی میلیشیای حەمزاتی سەر بە توركیا تەقییەوە، و بەهۆیەوە سێ ئەندامی ئەو میلیشیایە برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی پۆلیسی سەربازی و “جەیش وەتەنی” گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكە دەستپێكرد، بۆ ئەوەی ئەنجامدەارن دەستگیربكەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشە لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە نۆیەمین هێرشی لەم جۆرەیە، و بەهۆی ئەو هێرشانەوە شەش ئەندامی “جەیش وەتەنی” کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوونە.