وەزیری پەنابەرانی یۆنان: تورکیا هانی کۆچبەران دەدات بۆ پەڕینەوە بەرەو ئەوروپا
هەولێر – نۆرس پرێس
لە ماوەکانی پێشوودا له‌میدیاكانه‌وه باس لە هاتنی زیاتر له 50 هەزار كۆچبه‌ر به لێشاو له توركیاوه به‌ره‌و یۆنان و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، کرا.
دواتر وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان نۆتیس میتاراچی له لێدوانێكدا بۆ کەناڵە ناوخۆییەکانی یۆنان رایگه‌یاند كه رێگه به یه‌ك كه‌س ناده‌ن بچێته ناو وڵاته‌كه‌یانەوە.
دوێنێ، نۆتیس میتاراچی، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، له میدیایه‌كی یۆنانیدا سه‌باره‌ت به كۆچی بەلێشاوی نایاسایی كۆچبه‌رن له توركیاوه به‌ره‌و سنووره‌كانی یۆنان و یه‌كێتی ئه‌وروپا هاته ده‌نگ و وتی، هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنان له ئاماده‌باشیدان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و IOM و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه توركیا دنەی كۆچبه‌ران ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌لێشاو به‌ڕێبكه‌ون به‌ره‌و سنووورهكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
میتراچی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: توركیا به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه ناتوانێت ئه‌و هه‌موو كۆچبه‌رانه له‌خۆی بگرێت، بۆیه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، هانیان بدات و پێیان ده‌ڵێت ده‌توانن سنووره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ببه‌زێنن، به‌ڵام من لێره‌دا پێیان ده‌ڵێم كه‌س ناتوانێت سنوورهكای یۆنان ببه‌زێنێت.