7 ئەندامی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە بیابانی رەقە کوژران

رەقە – نۆرس پرێس

شەوی سێشەممە/چوارشەممە لە هێرشێکی داعش بۆ سەر بیابانی رەقەی باکووری سووریا، حەوت ئەندامی هێزەکانی حکوومەتی دیمەشق کوژران.

ئەندامانی داعش لە بیابانەکانی سوریا ماوەیێكە چالاكییان دەستپێكردۆتەوە، كە زۆربەی ئەو چەکدارانە لە زنجیرە چیاكانی بشرە خۆیان حەشارداوە، و بەزۆری جار هێرشەكانی لەو شوێنە ئەنجامدەدات.

ڕادیۆی ناوخۆیی شەم ئێف ئێم لە دیمەشق ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر سێ خاڵی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە نزیک ڕێگای شوێحانی باشووری رەقە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا حەوت ئەندامی هێزەكانی حكومەت كوژران و چوار ئەندامیش برینداربوون، لەنێویاندا.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان