نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی هۆڵەندای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەرز نرخاند
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له جانێت ئالبێردا باڵيۆزى نوێى شانشينى هۆڵه‌ندا له عێراق، كرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه ئالبێردا خۆشحاڵيى خۆى به سەردانەکەی و ده‌ستبه‌كاربوونی لە هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هەروەها پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان، كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له بواره جياكاندا، كرده‌وه و ستايشى ڕۆڵى هۆڵه‌ندا له هاوپه‌يمانيى نێودهڵهتيى دژى داعشدا و هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرا.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ئاسايش و سهقامگيريى ناوچه‌كه‌وه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.