دێرەزۆر.. دوای دوو ساڵ لە دوژمنداری دوو هۆز ئاشتبوونەوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی سەربازی هەجینی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆتایی بە دوژمندارییەك هێنا لە دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
دوو ساڵ لەمەوبەر شەڕ و پێكدادان لەنێوان دوو بنەماڵە دەستی پێکرد،جەند جارێكیش شەڕەكە نوێ دەبووەوە، لەنێوان بنەماڵەی “عیفان” و “هوێش” کە سەر بە خێڵی شەعێتاتن.
ئەنجوومەنی سەربازی هەجین نێوەنگیری لە نێوان هەردوو بنەماڵەكە كرد، و ئەمڕۆ لە شارۆچکەی غەرانیجی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بە ئامادەبوونی هۆزەكانی ناوچەكە هەردوو بنەماڵە ئاشتبوونەوە.
کەسایەتییە دیارەکان کە ئامادەی دانیشتنی ئاشتبونەوەكە بوون، داوای کۆنترۆڵکردنی دیاردەی هەڵگرتنی چەکیان كرد، بۆ کەمکردنەوەی شەڕی هۆزەكان.