دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، حزبوڵای لوبنان، نەعیم قاسمی لە شوێنی حەسەن نەسروڵڵا، وەك ئەمینداری گشتی ئەو حزبە هەڵبژێرد، دوای ئەوەی نەسروڵڵا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە ٢٧ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان كوژرا.
حزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “ئەنجوومەنی شورا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵبژاردنی نەعیم قاسم بۆ ئەمینداری گشتیی ئەو حزبە، و وەك هەڵگری ئاڵای پیرۆ لەو رێبازەدا”.
نەعیم قاسم لە ساڵی 1991ەوە جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان بووە.
قاسم لە ساڵی 1953 لە ناوچەی بەستا تەحتا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لەدایكبووە، و خێزانەکەی خەڵكی ناوچەی كەفرفیلای باشووری لوبنانن و زۆرینەی شیعەن.
پێشتر ڕاپۆرتە میدیاییەکان ڕایانگەیاندبوو کە هاشم سافیەدیین دیاریترین بەربژێرە بۆ جێگرتنەوەی ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی، پێش ئەوەی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی لە مانگی ڕابردوودا لە بەیروت بكوژرێت.