سووتانی سێ کەس بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکی ئاو لە حەسەکە

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی سووتانی تانکەرێکی ئاو لە حەسەکە سێ کەس سووتان.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی نزیک بە شوێنی رووداوەکە ڕایگەیاند، سووتانی تانکەرەکە؛ بەهۆی شۆرتی کارەباییەوە بوو لە بزوێنەرەکەدا، لە ئەنجامدا بووە هۆی سووتانی تانکەرەکە.

شایەتحاڵەکان رایانگەیاند بریندارەکان؛ شۆفێری تانکەرەکە و دوو کرێکاری ناوچەی پیشەسازی حەسەکەن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی پزیشکی، لە نەخۆشخانەی گەلەوە، لە حەسەکە، شۆفێرەکە سووتانەکەی پلە دووە و لەوێ چارەسەر وەردەگرێت.