وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ویلایەتە یەكگرتووەكان نیگەرانە لە هێرشەكانی سەر رۆژئاوای كوردستان

ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان زۆر نیگەرانە لە پەرەسەندنە سەربازییەکان و هێرشەكانی سەر رۆژئاوای كوردستان، كە كاریگەری لەسەر دانیشتوان و ژێرخانی ئەو ناوچەیە كردووە، و هەروەها ئەو هێرشانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شكستی هەمیشەیی داعش هەیە.

ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێكی نۆرس پرێسەوە هات كە لەڕێگای ئیمەیڵەوە نێردرابوو.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر كاروانێكی سەربازی ئەمریکا، لە نزیك ئەو وێستگە نەوتییانەی كە توركیا بۆردومانی كردوون، لە شاری دێركی رۆژئاوای كوردستان، پشكنینیان ئەنجامدا.

لە دوێنێ چوارشەممەوە، تورکیا بۆردومانێكی توندی بە فڕۆكە و توپخانەكان كردۆتە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، كە بۆتە هۆی زیانگەیاندن بە زۆرێك لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان، و زیانی گیانی لێكەوتۆتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی ئیمەیڵەکەی بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاندووە، “ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەین و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی رۆژئاوای كوردستان دەکەین”، داوای وەستاندنی هێرشەكان و پاراستنی هاوڵاتییانی كرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە هەموو لایەنەکان رێز لە ناوچە ناوچە ئارامەکان بگرن وبیانپارێزن بپارێزن”، جەختیشیکردەوە دەبێت ” چالاکییە توندوتیژییەکان کەمبكرێنەوە، بۆ سەقامگیری سوریا و کارکردن بۆ چارەسەری سیاسیی “.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعەد یازجی