تیمی میدیاكاران لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكران

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دوو شاری رۆژئاوای كوردستان تیمی رۆژنامەنووسان میدیایی، لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكران.

لە دوێنێ و چوارشەممەوە فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای كوردستان، و شارۆچکەی تەل رەفعەتی گوندەواری حەلەب بۆردوماندەكەن.

وێستگەی کارەبای عامودێ سێ جار بۆردومانکرا، ڕۆژنامەنووسێکیش کە لە وێستگەكە بوو بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، ژمارەیەك رۆژنامەنووسی لە وێستگەكەدا بۆردومانكرد، لە كانی بەبەڵگە كردنی کاریگەرییەکانی ئەو هێرشانەی توركیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەكە هیچ زیانێکی گیانی لێنەكەوتەوە.

یەکێتی میدیای ئازاد (یەکێتی ڕۆژنامەوانی رۆژئاوای كوردستان) ئیدانەی ئەو هێرشەی كرد و لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە کاروباری ڕۆژنامەنووسان كرد، لە دژی ئەو هێرشانە بوەستنەوە، وبە ئامانجگرتن و پێشێلکارییەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان، لە رۆژئاوای كوردستان رابگیرێت.

لەلایەكیدیكەوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا وێستگەی کارەبای کۆبانێی بۆردومانکرد، ئەویش لەو كاتەی كە میدیاكاران روماڵی زیانەكانی هێرشی توركیایان دەكرد.

پەیامنێرێکی نۆرس پرێس ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەكەوە بە ناچاری شوێنەكەمان بەچێهێشت.

 ئامادەکردنی: عەبدولسەلام خۆجە – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش