ئەو كەسانەی بوونە قوربانی هێرشەكانی تورکیا لە رۆژئاوای كوردستان.. کێن؟
قامشلۆ – نۆرس پرێس
لە هێرشەكانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای كوردستان، 12 کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم 23 کەسیش برینداربوون.
ئەو قوربانیانەی لە گوندەواری حەلەب گیانیان لەدەستداوە، مەلیك شیار (پێنج ساڵ)، کوردستان خەلیل وەقاس (٣٢ ساڵ و دایکی مەلیك)، ئیبراهیم محەممەد شێخۆ (٥٥ ساڵ) و محەممەد وەقفی محەممەد (٤٧ ساڵ) بوون.
دەزگای “خێزانی شەهیدان” کە سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەرییە لە رۆژئاوای كوردستان، و تایبەتە بە کاروباری کەسوکاری قوربانیانی جەنگ و شەڕڤانان و هێرشەکانی تورکیاة رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەكانی تورکیا حەوت کرێکاری وێستگەی غازی سوەیدای گوندەواری دێرك، گیانیان لەدەستدا، بەناوەكانی میزەر حەسەن (٢٨ ساڵ)، عیسام سەبیح (٣٢ ساڵ)، عەتاڵا خدر (48 ساڵ)، بەشار عوەیید (17 ساڵ)، و مەحمود حوسێن (29 ساڵ)، فازل خەدعان كە تەمەنی نەزاندراوە و ئەلیاس عیسا (31 ساڵ).
هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەكانی تورکیا بۆ سەر كۆبانێ، یەکێک لە ئەندامانی بە ناوی حەنوش بكێ، گیانی لەدەستداوە.