نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له كۆبوونه‌وەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، جه‌خت له بره‌ودانی په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كراوە. له‌مباره‌يه‌وه چۆنيهتيى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و دهرفهتهكانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى توركييان له ناوچه جياكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شی نێوانيانی له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى كه‌رتى تايبه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ كار و وه‌به‌رهێنان له بوار و كه‌رته جياكاندا نيشان دا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا نيگهرانيى خۆيان ده‌رباره‌ى ئاڵۆزيى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه پێويسته هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئالۆزييهكان بگيرێت و كێشه‌كان ئاشتييانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى په‌ره‌پێدان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونهكهوه بوون.