قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ سێ شهممه، بهرپرسێكی میدیایی له ئهنجومهنی نهتهوهیی كورد له سووریا “ئەنەکەسە” رایگهیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا وادەی کۆنگرەی چوارەمی پارتەکەیان رادەگەێنن کە لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت.
ئەمەش لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەندا هات کە دوێنێ دووشەممە بەڕێوەچوو، بۆ تاوتوێکردنی بەرنامەی سیاسی و ئەو بەڵگەنامانەی کە لە میانی کۆنگرەکەدا دەخرێنەڕوو، بەپێی ئەوەی کە ڕایانگەیاندووە.
حەسەن رەمزی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نەتەوەیی کورد بە نۆرس پرێسی رایگەیاند؛ کە سەرکردایەتی ئەنجومەن لیژنەیەکی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەکە دەستنیشانکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم لیژنەیە لە ڕێگەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییەوە وادەی کۆنفرانسەکە “لە ماوەی چەند رۆژێکدا” رادەگەیەنێت.
پێشتر ئەنجومەن هۆکاری دواکەوتنی گرێدانی کۆنگرەکەی گەڕاندەوە بۆ هەڕەشەکانی تورکیا و پەرەسەندنی هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکە.