کەمپی هۆل دەکەوێتە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکانی داعـ/ـش لەخۆوە دەگرێت، دوای کۆتایی پێ هێنانی خەلافەتی داعـ/ـش لە رۆژئاوای کوردستان لەسەر دەستی هێزە کوردەکانی سوریای دیموکرات، جەند کەمپێک لە رۆژئاوای کوردستان دروستکرا بۆ ئەوەی خێزان و منداڵەکانی داعشی تێدا نیشتەچێ بکرێت، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوام داوا لە وڵاتان دەکان هاوڵاتییەکانیان بگەڕێنەوە، چونکە ئەم کەمپانە بونەتە وەک بۆمبێکی کات بۆ داندراو رەنگە لەهەر کاتێک بتەقێتەوە و داعـ/ـش دووبارە لە ناوچەکە سەرهەڵبداتەوە.