بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان حەوت هاووڵاتی سووری بریندار بوون

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی هەواڵی لوبنان بەڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر باڵەخانەیەک لە باشووری لوبنان، حەوت هاووڵاتیی سووری لە یەک خێزان بریندار بوون.

یەکشەممەی ڕابردووش، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە باکووری شاری “بەعەلبەك”ی باشووری لوبنان، نۆ هاوڵاتی سوری لە خێزان کوژران.

ئاژانسی لوبنانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای ئیسرائیل بە دوو مووشەك باڵەخانەیەکی لە گوندی “عامە شەعب”ی باشووری لوبنان کردە ئامانج، بەهۆیەوە باڵەخانەكە روخا و حەوت ئەندامی خێزانێكی سوری برینداربوون.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە