سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و باڵیۆزی ڕووسیا تاوتوێی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دەكەن
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، تاوتوێی پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی له‌گه‌ڵ ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق دەكات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا وێڕاى داكۆكى له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيواى به‌ڕێوه‌چوونى بانگهشهيهكى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست، هه‌روه‌ها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان، خسته‌ڕوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم، دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی، لایه‌نێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوون که کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان، ئامادەی بوو.