نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس لە لوبنانەوە بەرەو سوریا هەڵهاتون
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە فیلیپۆ گراندی، کۆمیساری باڵای پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس لە لوبنان بەرەو سوریا هەڵاتوون لە ترسی هێرشەكانی ئیسرائیل.
چوارشەممەی ڕابردوو، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پەرەسەندنی ئیسرائیل، هەزاران لوبنانی و سووری پەڕینەوە بۆ ناو خاكی سوریا.
فیلیپۆ گراندی کۆمیساری باڵای پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشكرد “ژمارەی ئەو کەسانەی لە لوبنانەوە پەڕینەوە بۆ سوریا گەیشتونەتە سەد هەزار کەس”.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە “لێشاوی پەنابەران لە لوبنانەوە بەرەو سوریا هێشتا بەردەوامە.”
دوێنێ یەکشەممە، دەیان سووری گەیشتنە ناوچەکانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان.