بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان ئاوارەكان لە شاری حەسەكە دەگوازێتەوە
حەسەكە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە،بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رایگەیاند، ئەو ئاوارانەی لە ناوچە داگیركراوەكانی رۆژئاوای كوردستانەوە ئاوارەبوون و لە نێو قوتابخانەكاندا دەژیان، گواسترانەوە كەمپی وەشۆكانێی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان.
عەبدوڵرەزاق محەممەد، هاوسەرۆكی كەمپی وەشۆكانێ رایگەیاند، كە دەستیان بە گواستنەوەی ئاوارەكان كردووە لە قوتابخانەكانەوە بۆ نێو كەمپەكە.
ئەو ئاوارانەی شاری حەسەكە 1363 خێزانن كە نزیكەی 7300 كەسن لە 38 قوتابخانەی ئەو شارەدا دەژین.
ئەو بەرپرسە بە نۆرس پرێسیی راگەیاند، كە ئەمڕۆ 40 خێزانیان گواستۆتەوە.
محەممەد راشیگەیاند، ئەو خێزانانەی لە حەوت كەس یاخود كەمتر پێكدێن تەنها یەك خێمە وەردەگرن، بەڵام ئەوە لە حەوت كەس زیاترن دوو خێمەیان پێ دەدرێت.
هاوسەرۆكی كەمپی سەرێ كانێ، هیچ ئاماژەیەكی بە گواستنەوەی كاروانی دووەمی ئەو خێزانانە نەدا.
لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان كەمپی، “وەشۆكانێ” و “سەرێ كانیێ” هەیە كە تایبەتن بە ئاوارەكانی “سەرێ كانیێ” ئەو شارەی لەلایەن توركیا و میلیشیاكانییەوە لە ساڵی 2019دا داگیركرا.