پارتی یەکێتیی دیموکرات بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆكی نوێ کۆتایی بە كۆنگرەكەی دەهێنێت

حەسەكە – نۆرس پرێس

شەوی یەکشەممە، پارتی یەکێتی دیموکراتی کۆتایی بە دەیەمین كۆنگرەی گشتی خۆی هێنا، بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆكی  نوێ بۆ پارتەكەی.

ئەندامانی ئەو پارتە “غەریب حەسۆ و پەروین یوسف”یان هەڵبژارد بۆ شوێنگرەوەی ساڵح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵڵا کە سەرۆکایەتی ئەو پارتەیان دەكرد.

هەروەها لە كۆنگرەكەدا ٩٥ ئەندام وەک نوێنەری ئەو ناوچانە هەڵبژێردران کە ئەو پارتە تێدا چالاکە.

لە بەیاننامەی کۆتایی كۆنگرەكەدا جەختی لەسەر پێویستی کارکردن بۆ گەیشتن بە “چارەسەرێکی سیاسی بۆ پرسی کورد و چەسپاندنی بەرێوبەریەتی خۆسەری و بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراسی و لامەرکەزی” کردەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد