سوپای ئیسرائیل داوا لە لوبنانییەکان دەکات لە دامەزراوەکانی حزبوڵڵا دوور بکەونەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل هۆشداریی دایە لوبنانییەکان كە نزیك دامەزراوەکانی حزبوڵڵا نەكەونەوە و داواشی لە دانیشتوانی گوندەکانی لوبنان کرد دەستبەجێ گوندەكانیان بەجێبهێڵن بۆ سەلامەتی خۆیان.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل “هێرشێكی چڕ”ی کردە سەر ئامانجەکانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان، هاوکات ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە تەلئەبیب چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستە خوارەوە کە لە خاکی عێراقەوە ئاڕاستەی ئیسڕائیل كرابوون.
هاگاری، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ئامۆژگاری هاووڵاتیانی مەدەنی لە باشووری لوبنان دەکەین، کە دوور بكەونەوە لە باڵەخانە و ئەو ناوچانەی حزبوڵڵا بۆ مەبەستی سەربازی بەکاری دەهێنن.
جەختی لەوەش کردەوە کە “سوپای ئیسرائیل هەڵمەتێکی چڕتر و وردتر لە دژی ئەو ئامانجە تیرۆریستیانە دەست پێ دەکات، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرتاسەری لوبناندان”.
بەگوێرەی هەواڵی نیشتمانی فەرمی لوبنان، ئیسرائیل دەیان هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی باشووری وڵاتەکەیان کە هاوسنوورن لەگەڵ ئیسرائیل.
هاگاری ئاماژەی بەوەشكرد، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی
حزبوڵڵا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زنجیرەیەک هێرشی کرایە سەر، لەوانە تەقاندنەوەی هەزاران ئامێری پەیوەندیی پەیجەر و هێرشی ئاسمانی لە نزیک بەیروت کە لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی ئەو گرووپەی دا و لە ئەنجامدا نزیکەی 50 کەس کوژران.
راشیگەیاند، “حزبوڵڵا مووشەکی کروز و تۆپ و سەکۆی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناو ماڵە مەدەنییەکان دادەنێت و دانیشتوانی مەدەنی دەكاتە قەڵغانی.
هاگاری جەختی لەوە کردەوە کە “سوپا هەموو شتێکی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ باکووری ئیسرائیل دەکات”، ئاماژەی بەوەشكرد كە لە چەند بەرەیەکدا بەرەنگاری هێرشەكان دەبنەوە، لەوانە عێراق، یەمەن و ئێران.