هێزە عێراقییەکان کوژرانی ئەندامانی داعش لە کەرکوک ڕادەگەیەنن

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزە عێراقییەکان لە پارێزگای کەرکوک کوژرانی 6 ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان ڕاگەیاند، لەنێویاندا سەرکردەیەک، هەبوو کە بە “مەترسیدار” ناویان برد.

ئەم ئۆپەراسیۆنە دوو ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش بۆیە پێویستیمان پێیان نەماوە”.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی عێراق سێ هێرشی بە فڕۆکەی ئێف 16 بۆ سەر حەشارگەكانی داعش ئەنجامداوە و 6 چەكداری داعش کوژراون کە لەنێویاندا عومەر سەڵاح نوعمە ناسراوە بە ئەبو خەتاب بوو كە “یەکێکە لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش”

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەبو خەتاب فەرماندەی بەناو “کەرتی ئەلبو حەمدان لە ویلایەتی کەرکوک” بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “دوای هێرشەكە هێزە ئەمنییەكان چونە شوێنی بۆردومانەكە، و ژمارەیەک پشتێنی بۆمبڕێژكراو و چەک و کەرەستەی سەربازی و مۆبایلی جۆراوجۆریان دۆزییەوە”.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە