یەکینەکانی پاراستنی ژنان ئۆپەراسیۆنێک لە دژی سوپای تورکیا لە مونبج رادەگەینن

مونبج – نۆرس پرێس

یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر بنکەیەکی تورکیا لە گوندەواری مونبجی باکوری سوریا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سێ سەربازی تورکیا کوژران و جوار سەربازیش برینداربوون.

یەکینەکانی ژنان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی تورکیا ئەنجامداوە لە گوندی یاشلی لە گوندەواری مونبج.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە وەك وەبیرهێنانەوەیە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، شارڤین سەردار، کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ دوو شەڕڤانی ژن لە بۆردومانێكی تورکیا گیانی لەدەستدا.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان