دیمەشق – نۆرس پرێس
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی بلومبێرگ، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە بەم نزیکانە خشتەی کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕابگەیەنێت.
لەسەرەتای ئەم مانگەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق گەیشتنە ڕێککەوتنێك لەسەر پلانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە خاکی عێراق، و بەپێی رێكەوتنەكە دەبێت تا مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو سەدان سەرباز بەجێهێشت.
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق جێگیرکراون بۆ هاوکاریی هێزە عێراقییەکان بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش، دوای ئەوەی لە ساڵی 2014دا ناوچەیەکی فراوانی عێراق و سوریای داگیركرد، تا ساڵی 2017 شكستی داعش راگەیێندرا.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە “هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش بۆیە پێویستیمان پێیان نەماوە”