سەرکرده‌یه‌كی داعش و جێگره‌كه‌ی لە میسر کوژران
دیمەشق – نۆرس پرێس
سەرچاوە میدیاییه‌كان ڕایانگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، لە سینای میسر، هێزەکانی سوپا، بە هاوکاری هۆزەکانی ناوچه‌كه، توانیان سەرکردەیەکی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و جێگرەکەی بکوژێت.
سەرچاوەیەکی میدیایی ئاگادار بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، كه دوێنێ ئه‌و سەرکرده‌ی داعش و جێگرەکەی كوژران، بەڵام چاوەڕوانی بەیاننامەی فەرمی هێزە چەکداره‌كان ده‌كه‌ن.
جگە لەوەش کەناڵی ئەلعەرەبیه لە ڕێگەی سەرچاوەیەکی “خێڵەکی”ناوچه‌كه ڕایگه‌یاند؛ كه ئەمیر و سەرکردەی ڕێکخراوی “داعش” له‌گه‌ل یاریدەدەرەکەی، کە نازناوی وەزیری جەنگه لە میسر كوژران، ئه‌ویش به هەوڵی هاوبەشی هۆزه‌كانی ناوچه‌كه و سوپادا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە له ئۆپەراسیۆنەکەدا: ئەحمەد سلێمان عۆدە؛ كه به “الشەیب” ناسراوه، سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، و یونس سەلیم سالم ئه‌لقه‌رم؛ی جێگری کە نازناوی “وەزیری جەنگ”ه كوژران.
ئۆپەراسیۆنەکە لە باکووری سینا بەڕێوەچوو؛ كه ناوچەیەکی نیمچە بیابانییه، و دەکەوێتە ناو کیشوەری ئاسیا، جیاواز لە ناوچه‌كانی تری میسر؛ كه ده‌كه‌ونه كیشوه‌ری ئەفریقا.