“سپای پاسدارانی ئێران” ئەندامی نوێ دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی بەدرێژایی رووباری فورات بەڵاوەیان پێبكات

دێرەزوور – نۆرس پرێس

سپای پاسدارانی ئێران ئەندامانی نوێ دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی بچنە ناو “فوجەکەی ٤٧”ی سەر بە بەشێك لە  “هۆزەكانی ناوچەكە”، و دوای مەشق و ڕاهێنان لە نزیك ناوچەكانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر رووباری فوڕات بەڵاوەیان پێبكات، لە دێرەزوور.

میلیشیاكانی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران و ئەندامانی “دیفاع وەتەنی” سەر بە دیمەشق، بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.

سەرچاوەیەک لەنێو میلیشیاكانی ئێران رایگەیاند، سەرکردەیەکی ئێرانی بە ناوی “ئەبو عیسا ئەلحەمدان” سەرپەرشتی دامەزراندنی دانیشتوانی شاری ئەلبوکەمال و گوندەکانی دەوروبەری دەكات لە دێرەزوور.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەندامە نوێیەكان پێویستە تەمەنیان لە خوار ٤٥ ساڵەوە بێت، لەبەرامبەر مووچەی مانگانەی نێوان یەک ملیۆن و نیو لیرەی سوری، جگە لە دەرماڵەی خۆراک و گواستنەوە، و مانگانە بیست ڕۆژ دەوام بكەن.

یەکەم خولی مەشق و ڕاهێنان لە “فەوجە ٤٧” لە بیابانی سوكرییە لە ٢٢ی ئەیلول دەست پێدەکات.

داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد