سوریا.. داعش لە ماوەی هەفتەیەکدا شەش کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات

رەقە – نۆرس پرێس

داعش ڕایگەیاند، لە هێرشەكانی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 12 کەسیان لە ناوچەکانی ژێر دەسهەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی حکومەتی دیمەشق كوشتووە.

لاپەڕەی “النبأ”، کە هەواڵی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە لە تلیگرام بڵاودەکاتەوە، دوێنێ هەینی، ڕایگەیاند، داعش شەش هێرشی ئەنجامداوە، و لەئەنجامدا 12 کەسی كوشتووە وژمارەیەكی بریندار كردووە.

هێرشەکان بارهەڵگری نەوتیان كردۆتە ئامانج، لەسەر ڕێگای نێوان شارەکانی شەدادی و حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، و لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و بیابانی شاری رەقە.

ڕێکخراوە تیرۆریستییەكە راشیگەیاند، کە دوو کەسیان “سەربڕیوە”، لە بیابانەكانی تەبقە بە تۆمەتی كاركردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات.

هەروەها باسی لە ژمارەیەك هێرشكرد بۆ سەر هێزەكانی حكومەتی دیمەشق، و هێزەكانی “دیفاع وەتەنی” سەر بە حكومەت، هەروەها باس لە سوتاندنی سێ بارهەڵگر نەوتی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دەكان.

داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد