مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لەگەل بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆبۆووە
هەولێر – نۆرس پرێس
دوای سەردانەكەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا.
دواتر سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێم کۆ بووەوە.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ههردوولا ستايشى پهيوهنديى دۆستانه و لهمێژينهى ئێران لهگهڵ ههرێمى كوردستان له بوارهكانى سياسى، كۆمهڵايهتى و كولتووريدا كرد. پاشان سهرۆك وهزيران و جێگرى سهرۆك وهزيرانى ههرێمى كوردستان، باسيان له ئاستى ئێستاى پهيوهنديى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چۆنيهتيى فراوانكردنيان و بوارهكانى هاريكاريى هاوبهشى نێوانيان كرد.
دواى كۆبوونهوهكه، به بهشداريى سهرۆكى ههرێمى كوردستان و سهرۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوهرى، ديدارێكيان لهگهڵ لايهنه سياسييهكان و پێكهاته ئايينى و نهتهوهيييهكانى كوردستان ئهنجام دا.
هەر لە سەردانەكەی بۆ هەولێر مەسعود پزیشكیان لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لێكرا.
بارەگای بارزانی رایگەیاند، ” لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە.
بارەگای بارزانی راشیگەیاند “هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
دوای سەردانەكەی بۆ هەولێر، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لێکرا، و دواتریش، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی یەکێتی کۆبووەوە.
لە سەردانەکەی ئەمڕۆی، سەرۆککۆماری ئێران بۆ سلێمانی، سەردانی ئارامگەی مام جەلالی کرد و دوای خوێندنی فاتیحایەک، چەند دێڕیکی لە یاداشتنامەی سەردانەکەیدا بۆ مام جەلال نووسی.