هەسەدە: لە ماوەی دوو مانگدا 34 ئەندامی داعش دەستگیرکراون
رەقە – نۆرس پرێس
شەوی ڕابردوو، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی مانگی تەمموز و ئابی ڕابردویان لە دژی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) راگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی “هەسەدە” لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، توانیویانە ٣٤ “تیرۆریست” دەستگیر بکەن و پێنج تیرۆریستیش بکوژن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا “سەرکردە سەركردەی مەترسیداری ئەو رێكخراوە هەن، کە پلانی زۆریان هەبوو بۆ كردەوەی تیرۆریستی لەوان ” بەرپرسی تەقینەوەكان و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، و بەرپرسی ئابووری و دارایی داعش لە شاری رەقە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی “هەسەدە”دا هاتووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا، “پێنج تیرۆریست کوژراون کە سێ سەرکردەی مەترسیدار بوون هەروەها سەرکردەیەکی ئەو رێكخراوە كوژرا کە پلانیان دانابوو و بەشداری لە هێرشەکەی سەر “زیندانی سیناعە” لە گەڕەکی “غویران”ی شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان كردبوو لە ساڵی ٢٠٢٢.
ئاشکراشی کرد کە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لە ناوچەكانی “رەقە، كەڕامە، درەزوور، مەركەدە، سوەر، قامشلۆ و ئەلحەسەکە” ئەنجام دراون.