میلیشیاكانی ئەنقەرە لە مونیج سێ سەربازی هێزەكانی حكومەتی دیمەشقیان كوشت
مونبج – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، لە ئەنجامی دزەكردنی میلیشیاكانی سەر بە توركیا بۆ ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵاتی مونبج، سەربازانی هێزەکانی حکومەت دیمەشق کوژران.
ئەنجوومەنی سەربازی مونبج لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە، لە گوندی جەرادی گوندەواری باکووری شاری مونبج.
ئەوەشی خستەڕوو: ” فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خۆی بە هەمان گوند تەقاندەوە، و بووە هۆی برینداربوونی هاوڵاتییەكی سڤیل بەناوی مەحمود حوسێن خەلەف كە تەمەنی 40 ساڵە، ئەمە جگە لە ژمارەیەك موشەك كە ئاڕاستەی گوندەكە كراون”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە هەمان كاتی بەئامانج گرتنی شاری مونبج بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەك، میلیشیاكانی تورکیا دزەیان کردە ناو خاڵێكی سەر بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە گوندی دەندەنییەی باکوری ڕۆژئاوای مونبج، و سێ سەربازیان كوشت و كەسێكیان بریندار كرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هێزەکانی تورکیا گوندی جەڕادیان بە 17 موشەك بۆردومانكرد.