یەکەمین تاقیگەی شیکاری ئاو و خۆراک لە رۆژائاوای کوردستان

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەری خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا یەکەم تاقیگەی شیکردنەوەی خۆراک و ئاوی ناوچەکەی کردەوە.

تاقیگەكە لە لایەن دەستەی كشتوكاڵ و ئاودێریەوە، لە گەڕەكی گوێرانی حەسەكە لە رۆژئاوای کوردستان، کرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، غادە حسێن هاوسەرۆکی تاقیگەی گشتی، لە رۆژئاوای کوردستان، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، یەکەم تاقیگەی شیکاری خۆراک و ئاو لە ناوچەکە دوای دوو ساڵ کارکردن تێیدا، هاتە ئەنجام.

غادە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم تاقیگەیە، لە قۆناغی یەکەمدا، شیکاری خۆراک و ئاو دەکات، دواتر شیکاری بۆ کەرەستە کشتوکاڵییەکانی وەک پەین و تۆو دەکات.

هەروەک هۆکاری دواکەوتنی کردنەوەی تاقیگەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەو فشارە ئەمنیانەی ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت و سەختی دەستەبەرکردنی کەرەستەی پێویست بۆ کارکردن و نەبوونی کەسانی پسپۆڕ لەناو سوریادا.

لە لایەکی ترەوە ‘غادە’ باسی لەوەکرد؛ کە ئێستا کار لەسەر کردنەوەی ناوەندێک دەکەن بۆ شیکاری دەرمانی مرۆیی و ڤێتێرنەری و پشکنینی DNA.

ئامادەکردنی: ئێڤا ئەمین – داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف