داعش و میلیشیاكانی ئێران هێزەکانی (هەسەدە)  لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەنە ئامانج

دێرەزوور– نۆرس پرێس

شەوی دووشەممە، چەكدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و میلیشیاكانی ئێران، لە چەند شوێنێک هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردە ئامانج لە گوندەواری دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوەیەكی سەربازی لە هێزەكانی (هەسەدە) لە دێرەزوور رایگەیاند،چەكدارانی نوناسراو تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی (هەسەدە) كرد لە شارۆچكەی شحێلی رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

ئەو سەرچاوە سەربازییە راشیگەیاند، هێرشەکە بووە هۆی برینداربوونی دوو لە ئەندامانی هێزەكانیان، دوای نزیکەی کاتژمێرێکیش لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە چەکدارانی داعش لەڕێگەی چەیجە نزیكەكانیانەوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ئەو هێرشەیان لە ئەستۆگرت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەك هێرشی دیكە لە شارۆچكەی درەنج و جرزی وسوێدان لەلایەن میلیشیاكانی ئێران لە دژی هێزەكانی (هەسەدە) ئەنجامدرا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێرشبەران و چەکدارانی هێزی ئاسمانی دیموکراتی کوردستان ڕوویداوە و بارەگای بەرگری نیشتمانی لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات کراوەتە ئامانج.

بەپێی سەرچاوەکە پێكدادان لە نێوان میلیشیاكانی “دیفاع وەتەنی” وهێزەكانی (هەسەدە) لە نزیك روباری فوڕات رویدا.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان