بە چەکی ئۆتۆماتیکی هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هەسەدە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ شەممە، چەند چەکدارێکی نەناسراو بارەگایەکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە رۆژئاوای دێرەزوور کردە ئامانج.
سه رچاوه یه كی سه ربازی هەسەدە رایگه یاند كه دوو چه كداری نه ناسراو له سه ر ماتۆڕسكیلێك، به چه كی ئۆتۆماتیكی بارەگایەكی سەربازییان لە “حیمار ئەلعەلی” لە رۆژئاوای دێرەزوور كردۆتە ئامانج.
سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستپێکراوە، گوندەواری دێرەزوور زیادبوونی حاڵەتەکانی تیرۆر بەخۆوە دەبینێت، کە ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و کەسایەتییە هۆزەکان و دانیشتووان، دەکەنە ئامانج.
بە وتەی سەرچاوەکە، هێزەکانی هەسەدە گەمارۆی شارۆچکەکە و گوندەکانی دراوسێیان دا و کاروانێکی سەربازیان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی هێرشبەران لەناو گەڕەکەکانی شارۆچکەکە، هەروەها ژمارەیەک تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
دوێنێ شەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆمبێکی چێنراویان؛ لە نزیک ڕێگای سەرەکی لە شارۆچکەی دەحلە، گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، هەڵوەشاندەوە.