کەسانی نەناسراو دەستەواژەی نزیك لە دروشمەکانی داعش لەسەر دیوارەکانی شاری ڕەقە دەنوسنەوە

رەقە – نۆرس پرێس

کەسانی نەناسراو دەستەواژەی هاوشێوەی دروشمەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لەسەر دیوارەکانی شاری رەقە نووسیوە، لە کاتێکدا سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند کە شانەکانی ڕێکخراوەکە لە پشت ئەو كارەن.

ئەو دەستەواژانە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو لەسەر دیوارەکانی پارکی “ئەبیەض” لە ناوەڕاستی شاری رەقە نووسران، كە بەشێكیان هەڕەشەی دەستپێکردنی هێرشکردنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات بوو و بەشێكیش باسیان لە “رزگارکردنی زیندانییەکان” دەكرد.

سەرچاوە ئەمنییەکە لە چاوپێکەوتنیاندا لەگەڵ نۆرس پرێس رایانگەیاندووە کە شانەکانی ڕێکخراوی داعش لە پشت ئەم نووسینانەوەن.

دەستەواژەکان ئەم بەیانییە بە بۆیاخ و سپرا لابراون، بەڵام هێشتا شوێنەواری نووسینەکە بە ڕوونی لەسەر دیوارەکان دیارە.

شانەكانی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە لە ناوچەکەدا بەردەوام كردەوەی تیرۆریستی ئەنجامدەدەن سەرەڕای بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان لەدژی ئەوان، کە جارجارە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بە پاڵپشتی و بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنرێن.

ئامادەکردنی: زانا ئەلعالی – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش