دانیمارک فەرمانی دەركرد كە دوایین منداڵی هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتەكەی لە رۆژئاوای كوردستان بگەڕێنێتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

دانیمارک فەرمانی گەڕاندنەوەی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان و دایکی كە خانەوادەی داعشن، لە کەمپی “رۆژ”ی نزیک شاری دێریکی رۆژئاوای كوردستان دەركرد ، ئەوەش دوایین هاوڵاتی دەنیماڕكی بوون كە لەكەمپەكانی رۆژئاوای كوردستاندا دەژیان.

بەپێی ماڵپەڕی “GP ” دانیمارکی، دایکی منداڵەکە لە ساڵی ٢٠١٤دا گەشتێکی بۆ سوریا ئەنجامدابوو و پەیوەندی بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کردبوو، و رەگەزنامەی دانیمارکی لێ سێندراوە.

هەروەها دایكی منداڵەكە خاوەنی ڕەگەزنامەی سۆماڵییە.

دادگای باڵا لە دانیمارک ڕایگەیاند کە “ڕێگەنەدان بە گەڕانەوەی منداڵەکە بۆ دانیمارک لەگەڵ دایکی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت”

پێشترش دادگاکانی دانیمارک داوای ئەو دایکەیان بۆ گەڕاندنەوە ڕەتکردبۆوە بەهۆی ئەوەی ڕەگەزنامەی دانیمارکی نییە.

کۆمەڵەی “گەڕاندنەوەی منداڵانی دانیمارکی” ئەو دۆسیەیەی لە ئەستۆ گرتبوو لە دادگا.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە