ناتۆ دەڵێت هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر كورسکی ڕوسیا رەوایە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، لە یەکەم کاردانەوەی خۆیدا بەرامبەر بە هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەی کورسکی ڕوسیا، رایگەیاند، ئەو هێرشەی ئۆکرانیای بۆ سەر خاکی ڕوسیا بە “رەوا” دەزانین.
ئۆکرانیا لە ٦ی ئابدا سنوو روسیای بەزاند و چووە نێو ناوچەی کورسکی هاوسنور لەگەل وڵاتەكەی.
یەنس ستۆڵتنبێرگ لە لێدوانێکیدا بۆ هەفتەنامەی “وێڵت ئام سۆنتاگ”ی ئەڵمانی ڕایگەیاند، “ئۆکرانیا مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات” بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناتۆ پێشوەختە لە پلانەکانی ئۆکرانیا ئاگادار نەکراوەتەوە و ڕۆڵی تێدا نەبووە.
بەپێی ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە، سکرتێری گشتی ناتۆ راشیگەیاند، ئۆکرانیا مەترسی پێشڕەویکردن بۆ ناو خاکی ڕوسیای لەسەرە، بەڵام بەڕێوەبردنی هەڵمەتە سەربازییەکەی لە سەر کیێڤە.