“ئاسایش” شانەیەکی چه‌كداری هەڵوەشانده‌وه کە بەنیاز بوو بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە حەسەکە بکاتە ئامانج
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لەڕێگەی دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە گونده‌واری حەسەکە و چل ئاغا توانیان دەست بەسەر کۆمەڵێک مووشەکدا بگرن و شانەیەکی چه‌كدار هەڵبوهشێنهوه کە بەنیازبوون بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بكه‌نه ئامانج.
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایانگه‌یاند ، كه “دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان ئەنجامداوە، لە هەردوو گونده‌واری شاری حەسەکە و شاری چل ئاغا، كه‌ئه‌ندامانی تیرۆریستی مەترسیداریان كردۆته ئامانج، کە بەنیازبوون كرده‌وه‌ی تیرۆریستی لەدژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام بدەن لە ناوچەکەدا”
لە به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئه‌منی دوای نیوەشەوی ٢٠ی ئاب، شوێنی سەرکردەی گروپەکە دیاری كرا كه‌له گوندی (میزان) بوو لە گونده‌واری حەسەکە، هێزه‌كانمان توانییان ئه‌و تیرۆریسته دەستگیری بکات و دەست بەسەر مووشەکی دروستکراوی خۆیان بگرن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، لە کاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، دانی بە شوێنی سێ ئەندامی دیكهدانا كهلهگهلی كاریان ده‌كرد، ئاسایش ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی دیكهئهنجامدا لە گوندی قاسمییه لە گونده‌واری چل ئاغا، کە توانییان ئه‌و سێ كه‌سه‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن.