دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ پێنجشەممە، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی دوو ئەندامی ڕێکخراوی داعشیان لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.
دووشەممەی ڕابردوو، هێزە عێراقییەکان دوو حهشارگهی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق لە وەزارەتی بەرگری لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئاژانسەی هەواڵی عێراقی بهڵاوی كردهوه، “مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوەندی قەزای تارمیە دوو ئەندامی داعشیان دەستگیركرد .”
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو لهدهستگیركراوهكان بهپێی مادەی چواری تیرۆر تۆمهتبارن، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون.