ژەنەڕاڵ ماسیۆ ماکفرلین سەرۆکی نوێی ئۆپەراسیۆنی “توانای پۆڵاین”

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، لە میانی مەراسیمێکی فەرمیدا لە عێراق، ژەنەڕاڵ ماسیۆ ماکفرلین فەرماندەیی هێزی ئەرکی هاوبەشی گرتە ئەستۆ، لە ئۆپەراسیۆنی توانای پۆڵایندا؛ (سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شکستپێهێنانی داعش).

لە روپەڕی فەرمی “توانای پۆڵاین”دا لە فەیسبووکدا راگەێنراوە کە مایکل کۆرێلا، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا، سەرپەرشتی مەراسیمەکەی کردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوە، “پابه‌نده‌ به‌ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و ئامۆژگاری بۆ به‌هێزكردنی هاوبه‌شه‌كان له‌ عێراق و سووریا؛ و مسۆگەرکردنی شکستی بەردەوامی داعش.”

ئۆپەراسیۆنی “توانای پۆڵاین”؛ ناوی سەربازییە بۆ دەستێوەردانی ئەمەریکا  دژ بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، دوای ئەوەی سەرکردایەتی سەربازی بڕیاریدا ناوێک بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی رێکخراوەکە دابنێت.