دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی سوپا سێ “حەشارگە”ی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”ی لە خورماتۆ بۆردوومانكرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشە دوای “کۆکردنەوەی زانیاری دروست لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش و لەژێر چاودێری و پلاندانان و بەدواداچوونی شانەی بەئامانجگرتنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان” هات.
هێزی ئاسمانی عراق بە بەکارهێنانی فڕۆکەی “سیسنا كاراڤان” ئەو هێرشەیان ئەنجامدا، کە بووە هۆی وێرانکردنی بارەگاکانی ڕێکخراوەکە و کوژرانی ئەندامەكانی.
لە ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنی عێراقدا هاتووە، ئەو بارەگایانە شوێنی مانەوەی ئەندامانی داعش بوو، و وەک شوێنی پلاندادانی ئەو ئەو تیرۆرستانە بوو بۆ پلاندانان و هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق.