بەهۆی کەمی ئاو هەڵکەندنی بیر لە گوندەواری حەسەکە زیادی کردووە
تل تەمر – نۆرس پرێس
ناوچەی تەل تەمر لە گوندەواری شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، بە هۆی کەمی ئاوەوە، بەبەردەوامی بیرهەڵدەكەنن،
ناوچەی حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان کە نزیکەی یەک ملیۆن کەسی تێدا نیشتەجێیە، بەهۆی بڕینی ئاوی وێستگەی عەلۆكی ناوچەی سەرێكانێی داگیركراو لەلایەن هێزەكانی توركیاوە، بەتەواوەتی لەدەست بێ ئاوی دەناڵێنن.
عەبدولحەمید حەسەن، دانیشتووی شاری تەل تەمر دەڵێت، هەفتانە نزیکەی 100 هەزار لیرەی سوری بۆ کڕینی ئاو خەرج دەكەم.
بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرەڕای گرانی نرخی هەڵکەندنی بیر و نەگونجاوی ئاوی ژێر زەوی بۆ خواردنەوە، بەڵام دانیشتووان دەیانەوێت بۆ پێداویستییەکانی دیکەی بەكاری بهێنن.”
نرخی یەک مەتر هەڵكەندنی بیر لەو ناوچەیە بە ٤ دۆلاری ئەمریکییە.
ڕەمەزان محەمەد، خاوەنی ئامێری بیرهەڵگەندن، ڕایگەیاند، لەئەنجامی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، خواست لەسەر هەڵکەندنی بیر زیادی کردووە.
بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە مانگانە نزیکەی ٢٥ بیر هەڵدەکەنێت.
بە گوتەی محەممەد، پرۆسەی هەڵكەندنی بیر پێویستی بە وەرگرتنی ڕەزامەندی شارەوانی هەیە.