رووسیا 4 شوێنی لە سوریا بۆردوومانكرد
حومس – نۆرس پرێس
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا 4 هێرشی ئاسمانییان کردە سەر چەکدارانی داعش لە بیابانەکانی سوریا.
ئۆلێغ ئەغناسیۆك جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە بنکەی حمەیمیم ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا هێرشیان کردووەتە سەر چوار بنکەی چەکدارانی داعش کە خۆیان لە زنجیرە چیاكانی بشرە لە سوریا حەشارداوە.
بەپێی بەیاننامەی ڕۆژانەی ناوەندی ڕووسیا، هێرشە ئاسمانییەکان شوێنی دیاریکراوی ئەو چەکدارانەیان کردۆتە ئامانج کە “ناوچەی تەنەفیان بەجێهێشتبوو” و لە زنجیرە چیاكانی بشرە خۆیان حەشاردابوو.
حمەیمیم ئاماژەی بەوەشکرد، چاودێری 12 پێشێلکاری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان کردووە، کە لەلایەن دوو فڕۆکەی ئێف 15 و دوو فڕۆکەی جەنگی “تایفۆن” و سێ فڕۆکەی هێرشبەری ئەی 10 ئەنجامدراون.