کەسانی نەناسراو لە دێرەزوور تانکەری نەوت دەکەنە ئامانج
دێرەزوور – نۆرس پرێس
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، چەكداری نەناسراوە ژمارەیەك تانكەری نەوتیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج، ئەوەش سێیەم هێرشی هاوشێوەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا.
پێنجشەممەی ڕابردوو، چەکداران بە وتنەوەی دروشمی پشتیوانی لە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) تەقەیان لە ژمارەیەك تانكەری نەوت كرد لە گوندی ئەل-47 ی ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، و ڕۆژێک بەر لەم هێرشە ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی ژمارەیەك تانكەری دیكە ڕاگەیاند گوندەواری دێرەزوور.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە ناوچەی دەحلە ڕایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە تەقەیان لە تانكەرێكی نەوت كرد، لەسەر ڕێگای سەرەکی گوندێكی سەر بە شارۆچکەی بوسەیرە لە ڕۆژهەڵاتی گوندەواری شاری دێرەزوور دێرەزۆر.
ئاماژه بەوەشكرد، له ئه نجامی تەقەكردنی راستەو خۆ، زیان به تانكەرەكان گەیشت.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو دوو هێرشبەرە بەرەو قووڵایی بیابانی شارۆچکەکە هەڵاتوون. ئاماژەدان بەوەشدا کە ئەمە سێیەم هێرشە لە ماوەی هەفتەیكدا.