چەک و چەکدارە بیانییەکان.. سوپای پاسدارانی ئێران چەكداری زیاتر دەباتە رۆژهەڵاتی سوریا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
سوپای پاسدارانی ئێران چەك و چەكداری بیانی رەوانەی رۆژهەڵاتی سوریا دەكات، بەمەبەستی ئەوەی خۆی لەو ناوچەیە بەهێزبكات.
سەرچاوەیەک لەنێو سوپای پاسداران ڕایگەیاند، کە تاران لەڕێگەی دەروازەی سنووری سكەكی نێوان عێراق و سوریا، هێزی سەربازیی زیاتری هێناوەتە بارەگاکانی لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئەو چەكدارانەی چونەتە نێو سوریا زۆربەیان هەڵگری ناسنامەی ئاسیایی و عێراقی و ئێرانین.
ئەو سەرچاوەیە کە داوای کردووە ناوی ئاشكرا نەكرێت، ڕوونی کردەوە کە سوپاس پاسدارانی ئێران، سێ خاڵی چاودێری نوێی لەسەر ڕووباری فورات لە گوندەواری ئەلبومال دامەزراندووە.
ئەوەی ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، ئێرانی بارەگاكانی خۆی لە گەڕەکی فەیحای ناوەندی شاری ئەلبوکامال بەهێزتر کرد و چەكداری بیانی و چەکی پێشکەوتووی بۆ دابین كردوون، هەروەها چەک و تەقەمەنی هێنایە نێو دارستانەكانی شارۆچکەی جەلا لە گوندەواری شارەکە.