برینداربوونی دوو کەس بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان
گوندهواری باكوری حهڵهب- نۆرس پرێس
سەرلەبەیانی ئهمڕۆ لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و دوو کەسی بریندار کرد.
شایەدحاڵێک بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە تەقینەوەکە لە نزیک شەقامی “سیاسیە” نزیک بە گەڕەکی فیلان رویداوە و دوو هاوڵاتی بریندار بوون و زیانی مادی لێکەوتوەتەوە.
هەر وەک سەرچاوەکە وتی پزیشکێکی تایبەتمەندی دەمار کە ناوی “نیزال حەسۆ” یە ودانیشتووی گوندی میعراتەیە خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە دەکات کە لە نزیک گەڕەکی فیلانی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان ئەم بەیانییە تەقیەوە.
شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان کە لە ئازاری 2018 لە لایەن تورکیا و هاوپەیمانەکانیانەوە داگیرکراوە، بە گەرەلاوژێیەکی ئەمنیدا تێدەپەڕێت، بەردوام تەقینەوە و کوشتن و بێ سەرەو بەرەیی بوونیان هەیە.