سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كونسولى گشتيى هۆڵه‌ندا ده‌كات
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازى له ياكۆ بيريندس كونسولى گشتيى شانشينى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارهكهدا، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و ئه‌ركى كونسولى گشتيى هۆڵه‌ندی له ماوه‌ى كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه كونسولى گشتيى هۆڵه‌ندا وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و هاريكارى و پشتگيريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ی كرد، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو، تیایدا نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه که هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن و کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه بچن. کونسولی گشتیی هۆڵه‌ندیش ستایشی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی بۆ ئه‌نجامدان و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن کرد.