ئێران وەڵامی بانگەوازەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەداتەوە سەبارەت بە هێرشكردنە سەر ئیسڕائیل
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بانگەوازی ووڵاتانی ئەوڕوپا بۆ بۆ تاران لەبارەی خۆگرتن لە وەڵامی ئیسرائیلدا “بێ لۆژیکی سیاسی و پێچەوانەی بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە”.
دوێنێ دووشەممە، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا داوایان لە تاران و میلیشیاكانی کرد، خۆیان لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەدوور بگرن کە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: تاران “داوای مۆڵەت لە هیچ کەسێک ناکات بۆ بەکارهێنانی مافەکانی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئێران سوورە لە بەرگریکردن لە سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی خۆی”.
کەنعانی ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕۆژئاوا بە بەبێ ئابڕۆیی داوامان لێدەکات هیچ کارێکی تۆڵەسەندنەوە لە دژی ئیسرائیل ئەنجام نەدەین”.