لە سێ پارێزگای عێراق 13 چەكداری داعش كوژران
هەولێر – نۆرس – پرێس
بە گوێرەی چه‌ند بەیاننامەیەكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی، لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا لانیكەم 13 ئەندامی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق كوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی کوژرانی حەوت ئەندامی راگەیاند، لەنێویاندا سەرکردە “حەموود حه‌ماده عەلی حوێش”ه کە نازناوی “ئەبو نیهاد”ه ،ئه‌ویش لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا لە ناوچەی “ئەلجەلایەت” لە پارێزگای ئەنبار.
لە بەیاننامەیەکی دیکەدا، شانە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە هێزی ئاسمانییه‌كانی عێراق؛ دوو هێرشیان به فڕۆكه‌ی ئێف 16 ئەنجامدرا، لە کەناری دەریاچەی حەمرین، لە دیالە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە کوژران.
لە هه‌مان كاتدا هێزە ئەمنییەكان جونه شوێنه به‌ئامانج گیراوه‌كه، له‌وێوه ئه‌ندامێكی دیكه‌ی داعشیان كوشت ، هەروەها هێزەكان سێ ماتۆڕسکیل و ژمارەیەک ته‌قه‌مه‌نی و جهنددین بهرمبلیان کە مادەی تەقینەوەیان ته‌قانده‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، فڕۆکە عێراقییەکان هێرشێكی ئاسمانییان له چیای حەمرین له پارێزگای سەڵاح ا‌لدین ئه‌نجامدا ، له‌م هێرشه دو سه‌ركرده‌ی داعش به‌ناوه‌كانی “محەمەد رەشید جاسم”، نازناوی “ئەبو حوزەیفە” و “ئەبو فاتیمە”، كوژران، ئه‌و دوو سه‌ركرده‌ی داعش له كه‌سه دیاره‌كانی نێو رێکخراوەکە بوون؛ هه‌روه‌ك خۆیان ناویان ناوه له “ویلایه‌تی سەلاح ا‌لدین”.