هێزەکانی سوریای دیموکرات “داعش” و “ڕژێمی سوریا” بە هەنگاوی هاوبەش و هەماهەنگی تۆمەتبار دەکەن
دێرەزوور – نۆرس پرێس/ ئەرشیف
دوێنێ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی تیرۆرکردنی داعشیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور راگەیاند.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی، هێزەکانی سوریای دیموکرات “داعش” و “ڕژێمی سوریا”ی تۆمەتبار کرد كە بەهەماهەنگی كاردەكەن و ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان بەئامانج دەگرن و ئاسایشی ئەو ناوچانە تێكدەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، كە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە گوندی سوێدان لە ئەلجەزیرەی ڕۆژئاوای دێرەزوور بە پاڵپشتی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و شانەیەکی ڕێکخراوی داعشیان کردۆتە ئامانج.
راشیگەیاند، کە هێزەکانییان لەكاتی ئۆپەڕاسیۆنەكەدا، داوای لە ئەندامانی داعشكرد خۆیان رادەست بكە، بەڵام چەكدارەكان دەستپێشخەرییان كرد لە تەقەكردن، ئەوەش بووە هۆی کوژرانی بەرپرسێکیان و سەرکردەی ئەو شانەیە كە ناوی “ئەبو ئوسامە”،یە لەگەل کوشتنی یەکێک لە پاسەوانەكانی و دەستگیرکردنی کەسێکی دیكە.
بەپێی بەیاننامەکە، هێزەکانی سوپای ئەمریکا دەستیان بەسەر ژمارەیەك چەک گرت