زیاتر لە 200 سەربازی دیکەی ئەمریکی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی لە سوریا و عێراق بەڵاوەیان پێبكرێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
پاسەوانی نیشتمانی ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریكی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، 230 سەربازی، پاسەوانی نیشتمانی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوە لە سوریا و عێراق جێگیر بكرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەربازەکان “بە پلەی یەکەم تۆپخانەكان بەكار دەهێنن بۆ هێزەكانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە سوریا و عێراق”
رۆژی هەینی لە میانی مەراسیمێکدا لە زانکۆی پاسیفیک لە فۆڕێست گرۆڤ لە ویلایەتی ئۆریگۆن، ئەندامانی کەتیبەی دووەم، فووجی مەیدانی ٢١٨ی تۆپخانە خویان ئامادەكرد، بۆ ئەركەكە.
ئەمریکا نزیکەی هەزار سەربازی لە سوریا جێگیرە و لەگەل هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەركەكەیان شەركردنە لەگەل دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
پێش ئەوەی سەربازەکان بچنە سوریا و عێراق ، مەشق دەكەن لە فۆرت بنكەی سیل لە ئۆکلاهۆما، هەروەها مەشقی بەرگری لە دژی مووشەک و تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەكەن.
دوای تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنانەکان، یەکەکە بەرەو سوریا و عێراق دەڕۆن بۆ پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین، لەگەڵ هاوپەیمانە ناوخۆییەکان بۆ “دڵنیابوون لە شکستی بەردەوامی تیرۆریستانی داعش” لە ناوچەکەدا.