گەڕان بەدوای تاوانباران.. هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان هەڵمەتێكی ئەمنییان راگەیاند
حەسەكە – نۆرس پرێس
درەنگانێکی شەوی هەینی،هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە چەند گوندێکی گوندەواری شاری حەسەكە، ئەنجامدا، بۆ گەڕان بەدوای تاوانباران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار لە هەڵمەتە ئەمنییەكە رایگەیاند، ئەو هەڵمەتە دوای داواکارییەکانی دانیشتووانی ناوچەكە، كە لەم دواییانە كردەوەی، رێگری كردن و ڕفاندن لە ناوچەکە زیادی كردبوو.
ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە گوندی مجیبرەی گوندەواری حەسەكە و دەوروبەری گرتەوە، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ناو گوندەکە.
گوندی مەجیرە 12 کم لە ناوەندی شاری حەسەكە دوورە و لەژێر دەستی هێزەکانی حکومەتی سوریایە، لەم دواییانەدا كردەوەی رێگری كردن و رفاندن تێیدا زیادی كردبوو.
سەرچاوە ناوخۆییەکانی ناوچەکە باسیان لەوە كردبوە كە شەوی ڕابردوو دەنگی تەقەیەكی زۆر و دەنگی تەقینەوە بیسترا، هاوکات ئاساییش تا ئەو کاتەی هیچ لێدوانێكی نەداوە سەبارەت بەو بابەتە.
لە کۆتایی مانگی تەمموزدا ، گروپێکی چەکدار پارە و بەڵگەنامەی کەسی و مۆبایلیان لە ئەندامانی ڕێکخراو”سەیف زی جەلدەین”ی نێودەوڵەتی دزی كە بەرەو کەمپی هۆڵ دەڕۆیشتن.