وەزارەتی دەرەوەی ئێران: كوشتنی هانیە لەلایەن ئیسرائیلەوە هەڵەیەکی ستراتیژی بوو و باجەكەی قورسە

دیمەشق – نۆرس پرێس

عەلی باقری، سەرپەرشتی کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، كوشتنی ئیسماعیل هانیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە هەڵەیەکی ستراتیجی بوو وباچەكەشی قورس دەبێت لەسەر ئیسرائیل.

لە ٣١ی مانگی ڕابردوودا ئیسرائیل هانیە لە ناوەندی تارانی پایتەختی ئێران كوشت، کە بووە هۆی گرژی و پەرەسەندنی ڕووداوەکان لە ناوچەکە بە گشتی، ئێرانیش بەڵێنی وەڵامدانەوەیەكی گەورەی داوە بۆ كوشتنی هەنیە.

باقری جەختی لەسەر مافی وڵاتەکەی کردەوە بۆ وەڵامدانەوە و بەرگریکردن لە خۆی بە شێوەیەکی یاسایی، دەشڵێت ئەو هێرشە “باجەكەی قورس دەبێت” بۆ ئیسڕائیل.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرپرسانی ئێران خۆیان بڕیار دەدەن کە چۆن وەڵام بدەنەوە بەپێی بەرژەوەندییەکانی وڵات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل “دەیەوێت گرژی و شەڕی غەززەوە هەموو ناوچەکە بگرێتەوە”، لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە ناتوانێت شەڕ لە دژی وڵاتەکەی بکات.

داڕشتنەوەی: سەعد یازجی